کیمیا و پیسبوونى ژینگە (په‌ڕه‌ 1) - هه‌واڵی زانستی - ::: مــه‌کـــۆکانی روگــــــه‌ش ::::
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.


په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 2 ]

1

بابه‌ت: کیمیا و پیسبوونى ژینگە

کیمیا و پیسبوونى ژینگە

(بەشى یەکەم)


هەر لە ساتەکانى پآ دانانى ئادەمیزاد بۆ سەر زەوى و، پێشکەوتنى ژیانى ڕادەى پیسبوونى ژینگە دەستى پێکردووە، بەتایبەت پاش دروست بوونى شارستانیەت و پەرەسەندنى، تا گەیشتوەتە ئەو ڕادە هەست پێکراوەى ئیستا.
لە ساڵى (1960ز)یەوە، لایەنە پەیوەندارەکان بە پیسبوونى ژینگە هەستیان بەو دیاریدەیە و ترسناکى گەورەى لەسەر ژیانى زیندەوەران و مرۆڤایەتى کردوە لەسەر گۆى زەوى. سەرەتاکانى ژیان سادە و ساکار بوون، کاریگەرى لەسەر پیس بوونى ژینگە تاڕادەیەک کەم بوو، بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنى شارستانیەت و تەکنۆلۆجیا ڕێژەى پیسبوون زیادى کرد ڕۆژ لەدواى ڕۆژ تاگەیشتۆتە ڕادەى ژەهراوى بوونى ژینگە و زیان بەخشین.
بۆ نمونە دەرهێنانى نەوت و بەکارهێنانى وەک سەرچاوەى ووزە و سوتەمەنى لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروا وەک کەرەسەى خاو لە پیشەسازى پیترۆکیمیاوى، پاشماوەى لێدەکەوێتەوە و بەجآ دەمێنێت یان بڵاودەبێتەوە لە ژینگەدا، ئەو پاشماوانە پیس و ژەهراوین. و بەکار هێنانى توخمى جیوە لە جۆرەها مەبەستدا و فڕآ دانى پاشماوەکانى دەبنە هۆى پیسبوونى ژینگە.


هەڵس وکەوت و بەکارهێنانى پێداویستیەکانى ژیان کە کاریگەری سەرەکین  لە پیس بوونى ژینگەدا لەسآ هۆکارى سەرەکى خۆى دەنوێنآ:
1-    زیاد بوون لەبەکارهێنانى بەرهەمەکانى نەوت و تەکنۆلۆجیا.
2-    خراپى بەکارهێنانى بەروبووم.
3-    زیادبوونى ڕێژەى دانیشتوانى سەر گۆى زەوى.
      لەسەدەى حەڤدەهەمەوە، هەست بەوە کرا، پەیوەندى تەواو هەیە لەنێوان پیسبوونى ژینگە و تەندروستى مرۆڤـ. پاش دۆزینەوەى میکڕۆب و ڤایرۆس و بڵاوبونەوەیان لە ژینگەدا، وە توشبوونى ئادەمیزاد بە جۆرەها نەخۆشى وەک (کۆلێرا، گرانەتا، لەرز وتا،....هتد).
هەروەها ماددە کیمیاییەکان سەرچاوەى پیسبوونى ژینگەن، وە بڕوا وایە کە هەندێ نەخۆشى بەهۆى ئەو ماددانەوە توشى ئادەمیزاد و زیندەوەران دەبن.بۆ نمونە گرفتەکانى سییەکان و ئاوسانیان پەیوەندى بە ژەهراوى بوونى هەواوە هەیە بە توخمى قوڕقوشم، نەخۆشیەکانى دلڕ پەیوەندى بە بوونى گازى یەکەم ئۆکسیدى کاربۆنەوە هەیە لەهەوادا، لەناوچونى دەمارەکان پەیوەندى بە بوونى توخمى جیوەوە هەیە، وە زۆر لە ماددە کیمیاییەکان دەبنە هۆى نەخۆشى شێرپەنجە، بۆ نمونە تۆزى ئەزبستۆس پەیوەندى بە توشبوونى شێرپەنجەى سییەکانەوە هەیە. لەنزیکەى (2) ملیۆن ماددەى کیمیاى هەزار دانەیان دەبنە هۆى نەخۆشیەکانى گیانەوەران و دووسەد دانەیان دەبنە هۆى نەخۆشى شێرپەنجەى مرۆڤـ.
پیسبوونى ژینگە بەگشتى بوارى هەوا، ئاو، خاک دەگرێتەوە، بۆیە بەباشى دەزانین هەریەکەیان بەجیاواز لێى بدوێین دەربارەى پیسبوونیان بە گشتى و بە ماددە کیمیاییەکان بەتایبەتى.

یەکەم: پیسبوونى هەوا:
بەرگى هەواى گۆى زەوى لە سآ چین پێکهاتووە:
1-    ترۆپۆسفیر (Troposphere) : ئەو چینەیە کە زۆربەى گۆڕانە کەشییەکان لەسەر ڕووى زەوى، وە زۆربەى چاڵاکیەکانى ژیان تیایدا ڕوودەدات.
2-    ستراتۆسفییر (Stratosphere): دەکەوێتە سەروى چینى یەکەمەوە بە بەرزى (20-80) کم، چینى ئۆزۆنى لەگەڵدایە.
3-    ئەیۆنۆسفیر (Ionosphere): دەکەوێتە سەروى چینى دووەمەوە بە بەرزى (80-360) کم کە گازى هایدرۆجین و هیلیۆمى تێدایە.

      هەواى خاوێن پێکدێت لە 78% نایتروجین، 21% ئۆکسجین، نزیکەى 1% گازى ئارگۆن، دوانە ئۆکسیدى کاربۆن، گازى نیۆن، گازى هیلیۆم، گازى هایدرۆجین و هەڵمى ئاو.

پیسبوونى هەوا چى یە؟
      بوونى ماددە جۆراو جۆرەکان بە ڕێژەى جیاواز لە ژینگەدا دەبێتە هۆى زیان گەیاندن بە تەندروستى مۆڤـ و گیانەوەران و ڕووەک یان بە خاک و ژینگە بەگشتى. هەوا لایەنێکە لە ژینگە، سەرچاوەکانى پیسبوونى بریتین لە:
ڕ‌-    سەرچاوە سروشتییەکان.
ب‌-    سەرچاوە ناسروشتییەکان.
ڕ-سەرچاوە سروشتییەکان: ئەو گازانەن لە گڕکان و سوتانى دارستان و خاکەوە بەرز دەبێتەوە یان لە ڕەشەباکانەوە، کە بەپآى ڕآ و شوێن دەگۆڕێت. نمونەى ئەو گازانەش بریتین لە:
1-    گازى دوانە ئۆکسیدى کاربۆن (CO2)، گازى فلۆریدى هایدرۆجین (HF)، گازى کلۆریدى هایدرۆجین (HCl) کەلەگڕکانەکانەوە بەرز دەبێتەوە.
2-    ئۆکسیدەکانى نایترۆجین، لەهەورە تریشقەوە دروست دەبن.
3-    گازى گۆگردیدى هایدرۆجین (H2S)، لەگازى سروشتیەوە لە ناخى زەوى یان لە گڕکانەکانەوە بەرز دەبێتەوە.
4-    گازى ئۆزۆن، کە بەهۆى ڕوناکیەوە، یان هەورە تریشقەوە دروست دەبێت.
5-    کەوتنە خوارەوەى تۆز و خۆڵ کە لە گەردون دەکەونە خوارەوە.
6-    ئەو خوێیانەى بڵاودەبنەوە ناو هەواوە بە هۆى هەڵکردنى ڕەشەباوە.
7-    دەنکە هەڵاڵەى ڕووەکەکان.
8-    مشەخۆر و بەکتریا و میکرۆبە جیاجیاکان کە سەرچاوەکەى زەوى و بۆگەن بوونى زیندەوەران پاش مردن و لەناو چونیان یان پاشەڕۆکانیان.
9-    ماددە تیشک دەرەکان کە لە هەندآ جێگاى توێکلى زەویدا هەن یان بە ئایۆن بوونى گازەکان بە هۆى تیشکە گەردونیەکانەوە.
10-    لەشى مێرووەکان و پاشەڕۆکانیان، بۆ نمونە، وەک لە کوللە و سیسرک بەدى دەکرێت.
ب-سەرچاوە ناسروشتییەکان:
        مرۆڤـ بە خۆى ڕۆلی سەرەکى تێدایە، کە ترسناکترە لە سەرچاوە سروشتییەکان، وە بوەتە هۆى تێکچونى پێکهاتەى هەواى سروشتى و هاوسەنگى ژینگەى. وە هۆکارە ناسروشتییەکان ئەمانەى خوارەوە دەگرێتەوە:
1-    بەکارهێنانى سوتەمەنى لە پیشەسازى و بوارە جیاجیاکانى تردا.
2-    هۆیەکانى گواستنەوە (زەمینى، ئاوى، ئاسمانى).
3-    تیشکە چالاکیەکان.
پیسبوونى هەوا بەهۆى سەرچاوە ناسروشتیەکانەوە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر دەگۆڕێت بە پێى خێرایى باو بارودۆخى کەش و چڕى دانیشتوان لە ناوچەکە. بۆنمونە لە شارە چڕە دانیشتوەکاندا بەهۆى بەکارهێنانى زۆرى ئوتومبێل و ئامێرە ناوخۆ سوتەکان "تەمى دوکەڵاوى" دروست دەبێت.

 
      "تەمى دوکەڵاوى" لە ئەنجامى کارلێکى ئۆکسیدەکانى نایترۆجین لەگەڵ هایدرۆکاربۆنەکاندا پێک دێت بە بوونى تیشکى خۆر لەبارى کەشێکى تایبەتدا لە وەرزى هاویندا، ماددەى کیمیاى ژەهراوى پێک دێت وەک (چوارەم ئەستیلى پیرۆکسین) و گازى ئۆزۆن وە هەندآ پێکهێنەرى تر. ژەهرى تەمى دوکەڵاوى لەساڵى 1952ز دا لە شارى (لندن) (4000) چوار هەزار کەسى لەناو بردوە.
      ئەوگازانەى دەبنە هۆى ژەهراوى بوون و پیسبوونى هەوا لەژینگەدا ئەمانەن:
1-گازى یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن (CO): پێک دێت لە ئەنجامى سووتانى ناتەواوى سوتەمەنیەکان. لەسەرچاوەکانى ترى ژەهراوى بوونى هەوا ترسناکترە لەسەر ژیانى مرۆڤـ و گیانەوەران، چونکە لەگەڵ هیمۆگلۆبینى خوێن یەکدەگرێت کاربۆکسى هیمۆگلۆبین پێک دێت، خوێن تواناى گواستنەوەى ئۆکسجینى نامێنێت بۆ خانەکانى لەش، واتە ژەهراوى دەبێت. ڕادەى زۆر بێت دەبێتە هۆى لەخۆچوون و مردن.

2-گازى دوانۆکسیدى کاربۆن (CO2): پەیدا دەبێت لەئەنجامى سوتانى ماددە سوتەمەنیەکان و ماددەکانى تر. ڕێژەى زیاد بکات لەهەوادا لەئاوى دەریا و زەریاکاندا دەتوێتەوە و ترشێکى لاواز پێک دێت (ترشى کاربۆنیک). لەگەڵ هەندآ لەنیشتوەکاندا کارلێک دەکات کاربۆنات و بیکاربۆناتى کالسیۆم دروست دەبێت. ڕووەک گازى دوانە ئۆکسیدى کاربۆن لە کردارى تیشکە پێکهاتندا بەکار دەهێنێت. زیادبوونى ڕێژەى ئەم گازە لەهەوادا تەنگە نەفەسى و دلڕ هەڵچون و چوزانەوەى ئەتەمەکانى کۆئەندامى هەناسە دروست دەکات.
      زیاد بەکارهێنانى سوتەمەنى و بڕینەوەى دارى دارستانەکان و کەم کردنەوەى ناوچە سەوزەکان ڕێژەى CO2 زیاد کردوە و بوەتە هۆى بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى زەوى کە پێى دەوترێت (قەتیس بووونى گەرمى).

3-گازى گۆگردیدى هایدرۆجین (H2S): بۆنى وەک هێلکەى پیس بووە، لە شیبوونەوەى ماددە ئەندامیەکان دروست دەبێت وەک لە زێرابەکاندا. گازێکى ژەهراوى کوشندەیە وەک (CO، HCN) کە لەگەڵ هیمۆگلۆبینى خوێندا یەک دەگرێت ڕێژەى ئوکسجین لەناو لەشدا کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆى:
•    کارلێک لەسەر سەنتەرى کۆئەندامەکانى دەمار.
•    گاز گۆڕکآ دەشێوێنى کە دەبێتە هۆى تەنگە نەفەسى.
•    داهێژان و لەبیرکردنەوە.
•    چوزینەوەى کۆئەندامى هەناسە و چاو.
4-گازى دوانۆکسیدى گۆگرد SO2: پێک دێت لە ئەنجامى سوتانى سوتەمەنیەکان و خەڵوز و ڕۆنى نەوت وەک لە هەندآ گڕکانەکاندا دەردەپەڕێت. گازێکى ترشە دەبێتە هۆى ترشە باران بە تایبەت لەشارە گەورەکاندا، کە دەبێتە هۆى پیس بوونى خاک و ڕووەک و ڕوبار و دەریاچەکان و ئاوەڕۆکان. وەلەگەلڕ تەمى دوکەڵاویدا تێکەلڕ دەبێت زیانى گەورە دروست دەبێت. وە کاردەکاتە سەر کۆئەندامى هەناسە بە گشتى، دەمارە ڕەقى و مردن وە چوزینەوەى چاو.
5-گازى دوانەئۆکسیدى نایترۆجین (NO2): ئەم گازە و گازەکانى ترى نایترۆجین پێک دێت لەئەنجامى سوتانى ماددە ئەندامیەکان وە لە گازى ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان و هەندآ کارگەى پیشەسازى. لەگەلڕ هەڵمى ئاو  لە هەوادا ترش پێک دێت (ترشى نەتریک) و ترشە باران پێک دێت، وەکاردەکاتە سەرچینى ئۆزۆن. هەروەها چوزانەوەى کۆئەندامى هەناسەو چاو.
6ـ کاریگەرى ترشە باران: لە ئەنجامى توانەوەى گازى SO2 وە ئۆکسیدەکانى نایترۆجین وە هەڵمى ئاو لە هەوادا دروست دەبێت وەک لەم هاوکێشانەدا ڕوون کراوەتەوە:
SO2 + 12 O2 →SO3 + H2O → H2SO4
NO2 + H2O → HNO3
CO2 + H2O → H2CO3
     
ئەم گازانە لە هەوادا دەمینێتەوە لەگەلڕ باراندا دێتە خوارآ. ترشە باران کاریگەرى خراپى هەیە لەسەر ژینگە وەک:
1ـ خاکى ئەسکالى: هەندآ لە کانزاکان کە زۆر گرنگە بۆ ڕووەک دەتوێنێتەوە وە دورى دەخاتەوە لە ڕەگى ڕووەک، وەک: کالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم. وەبەرهەمە ڕووەکیەکان کەم دەکاتەوە.
2ـ ترشێتى ئاوى دەریاچەکان زیاد دەبێت و ناشێت بۆ ژیانى ماسى و زیندەوەرە بچوکەکانى ترى ئاوى.
3ـ کاردەکاتە سەر بەرهەمى کشتوکاڵ و دارستانەکان.
4ـ کاردەکاتە سەر بەردى کلسى. بۆ نمونە ترشە باران بوەتە هۆى لەناو چوون و داخورانى هەندى بەردى (تاوەرى لندن) و کەنیسەى (لودستمتستر).
      لەسەدەى نۆزدەهەمدا هەست بەبوونى ترشە باران کراوە، لە ساڵى 1852ز لە لایەن کیمیازان روبەرت ئۆکس سمیس (Robert Augus smith) بەهۆى پەیوەندى نێوان هیسە ڕەشەکانى سەر شارە پیشەسازییەکەى مانشستەرى بەریتانى و بەرزبوونەوەى ڕادەى ترشێتى باران. هەروەها لە ساڵانى 1891ز لە ووڵاتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و دەوروبەرى.
        دەتوانرێت هەست بەبوونى ترشەباران بکرێت بەهۆى پێوانى توانى هایدرۆجینى (pH) ئاوى باراناو، وەک ئەوەى لێکۆلەرانى زانکۆى لیدزى بەریتانى لە ساڵى 1911ز دا کردیان لەسەر ئاوى باراناوى شارەکە بینیان pH گەیشتۆتە (3،2)، ترشەباران جگە لەوەى ژینگە پیس دەکات، کاردەکاتە سەر ژیان و تەندروستى مرۆڤـ و زیندەوەرانى تر بەتایبەت لە ڕووەکدا زۆر باش دەردەکەوێت. وەک ئەوەى پاش پڕۆسەى ئازادى عیراق ئەمبارەکانى گۆگرد لە میشراق سوتێنراو گازى SO2 بڵاوبوەوە لە هەوادا و دار و درەخت و شینایەتى جووتیارانى بەزۆرى ووشک کردەوە و زیانێکى زۆرى گەیاندە ئابورى ووڵات.

7- قوڕقوشم Pb: قوڕقوشم دەخرێتە سەر بەنزین بۆ نەهێشتنى لەرزین و تەقەتەقى ئۆتۆمۆبێل بەشێوەى چوارەم ئەپیلى قوڕقوشم (C2H5)4Pb، پاش سوتانى بەنزین قوڕقوشم دەچێتە هەواوە و پیس بوونى هەوا دەکات بە تایبەت ئەو شارانەى دانیشتوانى چڕن، قوڕقوشم دەبێتە هۆى سەرئێشە و لاوازى و هەندآ جاریش لەخۆچون و مردن، ڕێژەى دروست بوونى هیمۆگلۆبینى خوێن کەم دەکات جێى کالسیۆم دەگرێتەوە لە ئێسکدا، دەبێتە هۆى شپرزەى دەروونى و نەخەوتن و دواکەوتنى مێشکى مندالڕ. وە شێواندنى مندالڕ و لەبار بردن.

8-ئاوێتەکانى کلۆر و فلۆر: ئەم ئاوێتانە بەرهەم دێن لە پیشەسازیدا، گرنگترینیان ئایرۆسۆل (aerosol) وەک مێرووە قڕکەرەکان مادەى پرچ و لابردنى بۆنى ئارەقە هەروەها ئاوێتەکانى بەشێوەى شلە لە ئامێرە سارد کەرەوە و گەرم کەرەوەکاندا لەماڵاندا، وە سووتانى ناتەواوى پاشماوەکان (زڕو زبلڕ) دەبێتە بڵاوبوونەوەى ئەم ئاوێتانە لە هەوادا. ئەم ئاوێتانە لە بەرزى (18کم) دەبێت لە ناوچە جەمسەریەکاندا. وە دەبێتە هۆى شى بوونەوەى ئۆزۆن بۆ ئۆکسجین چونکە ئەم ئاوێتانە بەهۆى تیشکى ژوور وەنەوشەیى شى دەبێتەوە بۆ کلۆر و فلۆر، ئەوانیش کاردەکەنە سەر گازى ئۆزۆن و شى دەبێتەوە بۆ ئۆکسجین.
9-زۆربەى کارگەکان هەڵم دەردەپەڕێنێتە ناو هەواوە، کە زۆر ئاوێتەى ژەهراویان تێدایە وەک ئاوێتەکانى زەرنیخ، فسفۆر، گۆگرد، سلینیۆم، یان کانزاى قورس وەک جیوە، قوڕقوشم، کادمیۆم و هى تر.

      ئەمانە لە هەوادا بەشێوەى تەنۆچکە یان تەم هەوا پیس دەکەن لە دەوروبەرى کارگەکاندا و هەڵکردنى با دەیگوێزێتەوە یان ئاوى دەریاکان کە ڕەشەبایەکى بەهێز لێى دەدات بەشێوەى تەنۆچکە یان هەڵم ئەو ئاوانە بەرزدەکاتەوە ناو هەوا پاشان بە شێوەى باران یان بەفر دێتەوە سەر زەوى، بەشیبوونەوەى بەفرى جەمسەرەکان دەرکەوتووە خوێیەکانى کلۆریدەکان و نیتراتەکان و گۆگردیدەکانى زۆربەى کانزاکانى تێدایە وەک سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و مەگنیسیۆم، وە ئەم خوێیانە تەنها لە ئاوى دەریاکاندا هەیە. هەروەها لەناو هەمان ئەو بەفرانەدا خڵتەى ئاسن و مس و توتیا و کۆبالت و قوڕقوشم بینراوە، دەبێت لەئەنجامى چالاکیە پیشەسازیەکاندا پەیدابوون.
10- بەکتریا و مشەخۆرەکان و ڤایرۆسەکان بڵاودەبنەوە لە ناو هەوادا لە بارێکى ئارامدا، وە تووشى مرۆڤـ دەبن لەبارى گونجاودا. وە ڤایرۆسى ئەنفلەوەنزە لە هەموو زیاتر بەر بڵاوە لەهەوادا. لەجەنگدا میکرۆب بەکاردەهێنرێت وەک چەک بەهۆى ئاسانى بڵاوبوونەوەى لە هەوا و مرۆڤـ توشى نەخۆشى کوشندە دەکەن (جمرە خبیپە) و تاعون و سورێژە.
11-خەڵکێکى زۆر لەناو تاوەرەکان و بینا بەرزەکاندا دەژین زۆربەى کاتەکانیان لە ژوورەوە بەسەردەبەن (کارکردن، نان خواردن و خواردنەوە، خەوتن). دەورو بەرێکى داخراوە پیس بوونى هەواى ژورەوە ڕوودەدات، کە ترسناکترە لەهەواى دەرەوە. وە سەرچاوەکانى پس بوونى هەواى ژورەوە (ناوەوە) بریتیە لە جگەرە، ئاگر کردنەوە بۆ مەبەستى جۆراو جۆر ئەو هەڵم و بۆنانەى لەڕایەخ و ماددە چەوریەکان بەرزدەبنەوە، بخور، گازى فریۆن لە ئامێرە ساردکەرەوەکان.
12-گازى ئۆزۆن (Ozone) (O3): ئەم گازە لەچینى خوارەوەى ترۆبۆسفیر (Troposphere) دا هەیە وە لە چینى سەرەوەى ئەستراتوسفیر (Stratosphere) دا هەیە.

      لە چینى هەواى خوارەوە ئۆزۆن دروست دەبێت لەو پیساییانەى دەردەپەڕێت لە هـۆیەکانى گـواستنەوە و ئامێرەکانى تر کە هایدرۆکاربۆنیان هەیە. (فریۆن کە لە سارکەرەوەکاندا هەیە و لە زۆربەى پیشەسازیەکانى تر). کاردەکاتە سەر تەندروستى مرۆڤـ. بە هەناسە وەرگرتنى بڕێکى کەم چوزانەوەى کۆئەندامى هەناسە دەکات لەوانەیە مردنیش. بەڵام لە چینە بەرزەکانى هەوا دروست دەبێت لەئەنجامى گەردەکانى ئۆکسجین لەگەڵ ئۆکسجینى سەربەخۆ بەکارى تیشکى ژوور وەنەوشەیى کارلێک ڕودەدات:

O2 + O.    O3 
      خواى گەورەو میهرەبان ئەم چینە گازەى ئۆزۆنى بەخشیوە بە زیندەوەرانى گۆى زەوى وەک قەڵغانێک بەرگرى لە تیشکى ژوور وەنەوشەیى دەکات بۆ نەگەیشتنى بۆسەر زەوى کە زیان بەخشە ئەگەر وانەبوایە ژیان لەسەر ڕووى زەوى نەدەبوو.


بینراوە ئۆکسیدەکانى نایترۆجین دەبنە هۆى لە ناوچوونى گەردەکانى ئۆزۆن بە پێى ئەم هاوکێشانە:-
NO + O3 →NO2 + O2
NO2 + O. →NO + O2
      هەروا بینراوە کە ئاوێتەکانى کلور و فلۆر کاربۆن (فریون). کە لە پیشەسازیدا زۆر بەکاردەهێنرێت وەک ساردکەرەوەکان، بۆن لابەربونى ئارەقەکان و شتى تر. کە بەرز دەبێتەوە بۆ چینە بەرزەکانى هەوا گازى کلۆر سەربەخۆ دەبێت بەکارى تیشکى ژور وەنەوشەیى کاردەکاتە سەر گەردەکانى ئۆزۆن و لەناویان دەبات وەک ئەم هاوکێشەیە:

O3 + Cl.    ClO + O2 

      تەمەنى گازى فریۆن درێژە دەگاتە (75-100) سالڕ. سەرەڕاى ئەوە گازى کەش وەک H2، N2 کاردەکەنە سەر ئۆزۆن کە لە فڕۆکەى جیت و خێراتر لە دەنگ گاز و دوکەڵ دەردەپەڕێت دەبێتە هۆى پیس بوونى ژینگە. وە دەرپەڕینى ڕوکیت بۆ گەردون کارى خراپیان هەیە لەسەر ئۆزۆن. کە هەرجارێک ڕۆیشتن نزیکەى 1ملیۆن تەن لە گازى ئۆزۆن لە ناو دەبات.
گرنگترین زیانەکانى لە ناو چوونى گازى ئۆزۆن زۆر گەیشتنى تیشکى ژوور وەنەوشەیى بۆسەر زەوى بریتى یە لە:-
1-بڵاوبونەوەى شێرپەنجەى پێست.
2- لەناوبردنى ترشى ناوکى DNA کەبەرپرسە لە سیفاتى بۆماوەیى.
3-دروست کردنى ئاوى سپى لە چاو یان کوێر کردن.
4-تێکچونى کۆئەندامى بەرگرى لەش.
5-پیربوونى پێش وەخت.
6-کەم کردنەوەى بەروبومى کشتوکاڵى.
7-زیان گەیاندن بە ئاژەلڕ.
8-زیان گەیاندن بە ماسى و بەروبوومەکانى.
9-بەرزبونەوەى پلەى گەرمى سەر ڕووى زەوى و بەرزبوونەوەى ئاستى ڕووى دەریا.
      گازى ئۆزۆن بەتەنها هۆکارنیە بۆبەرزبوونەوەى پلەى گەرمى سەر ڕووى زەوى بەڵکو گازى CO2، فریۆن، ئۆکسیدەکانى نایترۆجین، گازى میسان هەموو هاوبەشن لەو کردارە. زاناکان واى بۆدەچن کە لە ساڵى (2050)ز دا پلەى گەرمى زەوى بەبڕى (3-5) پلە بەرز دەبێتەوە بە هۆى قەتیس بوونى گەرماى سەر ڕووى زەوى. کە کاریگەرى تەواوى لەسەر کەش و هەوا دەبێت.
سەرچاوەکان:
1-ماڵپەڕى (http:/makatoxicology.com/pollution.htm).
2-مێادر التلوپ.
3-گۆڤارى بایۆنیوز، ژمارە (6).
4-الگاقە الژریە واستخداماتها، د.خچر عبدالیاس حمزە و د.غسان هاشم الخگیب. 1984
5-گۆڤارى کیمیا وژیان، ژمارە (6) ساڵى 2008.

شێرکردن

2

وه‌ڵام: کیمیا و پیسبوونى ژینگە

ده‌ست خۆش براگیان سه‌رکه‌وتوبی

یـــــاالـــــلـــــــه‌ یــــــامـــــحــــــمــــــــد

شێرکردن

په‌یام [ 2 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

REKLAM


ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابه‌ت
دووعایەک بۆ هەمووان ئامین خودایە| خودا>| كوان كوران ؟| پرۆگرامی به‌شێك له‌ وته‌كانی لوقمانی حه‌كیم| سڵاو...............................ئازیزان| سووده‌كانی سیواك له‌ روانگه‌ی پزیشكییه‌وه‌....| هیدی ڕۆیشتن| ئەگەرخەوتی| هههه ئەرێ بۆ وایە ؟| ماسی به‌ریگه‌ی فه‌ره‌نسی| امیننننننننننننننن| دکتۆره‌یه‌کی موسڵمان| سلاو ////بی گلەیی| بۆ سەرجەم ئەندامان سڵاو| دانانی پارێزگاری بۆ هه‌ژماری گۆگل %100| منداڵێک بەپێـی پەتی لەناوبەفرداوەستابوو| هیزی ره‌گه‌زی می بۆ روحی ره‌گه‌زی نیر !| كة ى ديتة وة .......| له‌ره‌مه‌زاندا چۆن خۆت له‌تینوێتی‌ ده‌پارێزیت؟| له‌دایكبوونی‌ منداڵێك به‌ بێ‌ لووت| hhhhhhhhhh| یابان ئه‌مه‌شی كرد!| هەموو ساڵێک کاتەکانی بانگ وەک یەکە| كاتێ بیلت ئه‌كه‌م| سێ بەرامبەری زەریاکان ئاو لەناو زەوییدا هەیە!| پیاوێك به‌ ئازاری گه‌ده‌یدا بۆی ده‌ركه‌وت ژنه‌| نامۆترین (شه‌پقه‌) له‌ پێشبڕكێی رۆیاڵ سكۆت| پەیوەندیی لەگەل ئەوانەدا مەبەستە !!!| ئەی مرۆڤ| رۆژووى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز هه‌ندیَك له‌ ئه‌حكامه‌كانى|