چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج (په‌ڕه‌ 1) - پـیـاوان و ئـافـره‌تـان - ::: مــه‌کـــۆکانی روگــــــه‌ش ::::
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.


::: مــه‌کـــۆکانی روگــــــه‌ش :::: » پـیـاوان و ئـافـره‌تـان » چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 5 ]

1

بابه‌ت: چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج

پێمان خۆش بوو چۆنیه‌تی درووست بوونی کفته‌ به‌ برنج بۆ ئێوه‌ی ئازیز روون بکه‌ین تا تاموو جێژی رۆژانه‌تان بگۆرێ ، هیوام وایه‌ سوود وه‌رگرن و له‌گه‌لم بن بۆ ئاماده‌ کردنی که‌ره‌سته‌کان به‌لام ئه‌م که‌رسته‌یه‌ ته‌نها بۆ 12 کفته‌ی لێده‌رئه‌جێ ئێوه‌ به‌ پێی خۆتان ئه‌توانن زیادی بکه‌ن فه‌رموون :

http://kurdup.com/up/uploads/picture/cc1075982e.jpg
-        سێ به‌رداخ برند .

-        گۆشت .

-        قیمه‌ .

-        که‌ره‌وز

-        به‌هاراتی ره‌ش .

-        نۆکی ساخ یان له‌تکه‌نۆک .

-        زه‌رده‌چیوه‌ .

-        کشمیش و باده‌م به‌پێی حه‌زت .

فه‌رموو ئێستاش ده‌ست به‌ ئاماده‌کردنی ده‌که‌ین له‌گه‌لم بن :

سه‌ره‌تا 3 په‌رداخ برنج بخه‌ ناو ئاوه‌وه‌ تا ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 سه‌عات, پاشان به‌ سوزگیه‌ك بی پاڵێوه‌ تا جوان ئاوه‌كه‌ی لێ ببێته‌وه‌ .

پاشان به‌ش به‌ش له‌ عه‌ساره‌ (مه‌كینه‌یی زه‌ڵاته‌)ی بده‌ تا ووورد ده‌بێت, كه‌وچكێكی چێشت خوێی پێوه‌كه‌,
پاشان ڕوبعی كیلۆیه‌ك یان زیاتر به‌پێی ئاره‌زوو گۆشتی حه‌یوان بهێنه‌ جوان هه‌موو چه‌وریه‌ك یان پێستێك كه‌ پێوه‌یه‌تی لێی بكه‌ره‌وه‌ واته‌ (با ته‌نها گۆشته‌كه‌ بمێنێته‌وه‌) ئینجا به‌ چه‌قۆ كه‌مێك ووردی بكه‌و به‌ ده‌ست تێكه‌ڵ به‌ برنجه‌كه‌ی بكه‌, وه‌ جارێكی تر به‌ش به‌ش له‌ عه‌ساره‌ی بده‌ تا جوان وورد ئه‌بن و وه‌ك هه‌ویری لێ دێت.

پاشان قیمه‌ بۆ ناو كفته‌كه‌ ئاماده‌ بكه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

تاوه‌یه‌ك بێنه‌و كه‌مێك ڕۆنی تێدا بقرچێنه‌، پیازێك زیاتر یان كه‌متر به‌پێی ئاره‌زوو وورد بكه‌ و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌ناوی دا, هه‌ندێك كه‌ره‌ووز وورد بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵی دا, قیمه‌كه‌ خۆێی پێوه‌ بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیاز و كه‌ره‌ووزه‌كه‌, كه‌مێك به‌هاراتی ڕه‌شی پێوه‌كه‌, كشمیش و بایامی تێ بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووی, بۆ خوشكێك كه‌ حه‌زی له‌ به‌هاراتی ڕه‌ش یا كشمیش یا بایام نه‌بێت ئه‌توانیت تێ ی نه‌كات.

كه‌ جوان ئه‌مانه‌ت سور كرده‌وه‌ ئینجا بیكه‌ به‌ سوزگیه‌ك دا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆنی پێوه‌ نه‌مێنێت ‌چونكه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ ڕۆن له‌ناو قیمه‌ی كفته‌كه‌دا نه‌بێت ‌چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنی كفته‌كان.

برنجه‌كه‌ی كه‌ حازرت كردبوو پێشتر بیهێنه‌و گونك گونكی بچوك بیخه‌ ناو ده‌ستت‌ كه‌مێك قوڵی بكه‌و ئینجا له‌ قیمه‌ حازركراوه‌كه‌ پڕی بكه‌ وه‌ پاشان ده‌می دابخه‌و جوان خڕی بكه‌ره‌وه‌. با گونكی برنجه‌كه‌ نه‌ ئه‌ستور بێت وه‌ نه‌ ته‌نك.

ئینجا مه‌نجه‌ڵێك بهێنه‌, ئه‌و ڕۆنه‌ی له‌ قیمه‌كه‌ جیات كردبۆوه‌ بیخه‌ ناوی, پاشان كه‌مێك ئاوی تێ بكه‌ تا دێته‌ كۆڵ, كه‌ كوڵا هه‌ندێك نۆك یان له‌تكه‌ نۆكی تێ بكه‌ (ئه‌گه‌ر له‌تكه‌ نۆكت به‌كار هێنا با (30) ده‌قه‌ پێشتر له‌ئاودا خوسابێت, وه‌ ئه‌گه‌ر نۆكی ساخت به‌كار هێنا ئه‌وا ئه‌بێت نۆكه‌كه (10) سه‌عاتێك له‌ئاودا بووبێت تا جوان بخوسێت).

پاشان كه‌مێك زه‌رده‌چه‌وه‌ی تێ بكه‌ یان ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد شله‌كه‌ت سوور بێت ئه‌توانی دۆشاوی تێ بكه‌یت له‌ بری زه‌رده‌چه‌وه‌.

پاشان كفته‌كان یه‌ك یه‌ك به‌ هێواشی بخه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌. تامی ئاوه‌كه‌ بكه‌ ئه‌گه‌ر خوێی ویست تێ بكه‌, ئه‌گه‌ر هاتوو قیمه‌ مایه‌وه‌ و هه‌ویری برنجه‌كه‌ ته‌واو ببوو ده‌توانی قیمه‌كه‌ بخه‌یته‌ ناو ئاوه‌كه‌ی.

له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دای بنێ تا ده‌كوڵێت ئه‌بینی کفته‌که‌ نه‌رم ده‌بێت به‌ڵام وریابه‌ زۆر له‌سه‌ر ئاگر نه‌مێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ کفته‌که‌ نه‌رمتر ئه‌بێ و ده‌شکێ .

هیوام وایه‌ به‌دڵتان بوبێت

------------

به‌رێزان چێشت لێنان هیچ عه‌بێکی تێدا نیه‌  له‌ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌رله‌کۆنه‌وه‌ ئه‌لێن کور یان پیاو عه‌یبه‌ خواردن دروست بکات رای من به‌ عه‌کسی ئه‌م قسه‌یه‌یه‌ بۆ گه‌ر بێت تۆ که‌وتیه‌ شوێنێک که‌ که‌سووکارت دروون وه‌ یان خوا نه‌که‌ خێزانت نه‌خۆش بێت ئا له‌م حاله‌تانه‌ ره‌گه‌زی نێر خواردن درووست کردن بزانی عه‌یب نیه‌ هیوام وایه‌ به‌ دلێکی فراوان لێم وه‌رگرن  له‌گه‌ل رێزم براتان سامان هه‌ولێری

سه‌رچاوه‌
ماڵپه‌ڕی چرا

[email protected]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/9bee46dc2e.gif 
ئه‌وکه‌سه‌ ئازاو لێهاتوو نیه‌ که‌ زانیاری فێر بوه‌ بۆخۆی
ئازا و لێهاتوو ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌ زانیاری فێربوه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌ ده‌وروبه‌ری

2

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج

ده‌سته‌کانت خۆش بیت من زۆر به‌باشێ له‌گه‌ڵ دایکم دروستی ده‌که‌م سه‌رکه‌وتوبی

https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/t1/1779269_643872632346017_971421655_n.jpg
http://www.webchinupload.com/f/2013-03/617668311562645_540982229286183_1881207672_n.jpg

شێرکردن

3

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج

زۆر سوپاس گیان

[email protected]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/9bee46dc2e.gif 
ئه‌وکه‌سه‌ ئازاو لێهاتوو نیه‌ که‌ زانیاری فێر بوه‌ بۆخۆی
ئازا و لێهاتوو ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌ زانیاری فێربوه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌ ده‌وروبه‌ری

4

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج

سڵاو............. گیانه‌که‌م
ده‌ست و چاوانت خۆش باوانم
ویش برسیم بوو
به‌هیوای به‌رده‌وامیت
کاتت پر خه‌نده‌ بێت گیانی من
هه‌ربژیت ئه‌زیزم

http://text.glitter-graphics.net/flower/h.gifhttp://text.glitter-graphics.net/flower/s.gifhttp://text.glitter-graphics.net/flower/a.gifhttp://text.glitter-graphics.net/flower/g.gifhttp://text.glitter-graphics.net/flower/w.gifhttp://text.glitter-graphics.net/flower/r.gif

5

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج

زۆر سوپاس گیان

[email protected]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/9bee46dc2e.gif 
ئه‌وکه‌سه‌ ئازاو لێهاتوو نیه‌ که‌ زانیاری فێر بوه‌ بۆخۆی
ئازا و لێهاتوو ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌ زانیاری فێربوه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌ ده‌وروبه‌ری

په‌یام [ 5 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

::: مــه‌کـــۆکانی روگــــــه‌ش :::: » پـیـاوان و ئـافـره‌تـان » چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

REKLAM


ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابه‌ت
هه‌ر چ یاریه‌ک و به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایلت ده‌وێ لێره‌ داوای بکه‌!| به‌ ئامانه‌ت خۆتت له‌لا جێئه‌هێڵم....| ئەوەی دەیڵێیت با ئەرێنی بێت| دروستكردنی فه‌رهه‌نگی كۆمپیوته‌ری| کـــه‌ســانــێــك هــه‌ن !!!| ئه‌م جه‌ژنه‌ دڵ بی ده‌نگه‌| .بۆچی؟!| دڵ سافی کچان| پرۆگرامی به‌شێك له‌ وته‌كانی لوقمانی حه‌كیم| دانانی پارێزگاری بۆ هه‌ژماری گۆگل %100| slaw| چه‌ند تێبینیه‌ك ده‌رباره‌ی دڵپیسی(خانه‌ گومانی)| ڕاپرسی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی (ده‌نگبده‌ن)| لە دەستم دێ| سلاو ////بی گلەیی| گةورةترين جيهاد| جه‌ژنتان پیرۆز بیت ..| سڵاو...............................ئازیزان| ماڵئاوا...........| هیزی ره‌گه‌زی می بۆ روحی ره‌گه‌زی نیر !| خۆناساندنی ئه‌ندامان| له‌دایكبوونی‌ منداڵێك به‌ بێ‌ لووت| ماسی به‌ریگه‌ی فه‌ره‌نسی| خودا>| بكوژی‌ دایك و كچه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا| دووعایەک بۆ هەمووان ئامین خودایە| كوان كوران ؟| سووده‌كانی سیواك له‌ روانگه‌ی پزیشكییه‌وه‌....| هیدی ڕۆیشتن| ئەگەرخەوتی|